Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 14:19

كەشناسی : پلەكانی گەرما بەرزتر دەبێتەوە

کوردستان TV
100%

بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی بوومەلەرزەزانی هەرێمی كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردۆتەوە كە بەم شێوەیە ..
ئەمڕۆ 26- 7- 2022 
كەش/ ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەل بوونی تۆزێكی سووك بەتایبەتی لەكاتەكانی ئێوارەدا .
خێرای با / لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبێت (10- 15) كم/س .
ئاراستەی با /  باشووری خۆرهەڵات 
مەودای بینین / ( 8 – 9 ) كم  دەبێت .
پلەكانی گەرما/  ئاماژەیان پێدراوە لەسەر نەخشە بەرزتر دەبێت بە (1-2) پلە بەراورد بە تۆمارەكانی رۆژی پێشوو.
سبەی 27- 7- 2022
كەش/ ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت .
 پلەكانی گەرما/ كەمێك بەرزتر دەبێتەوە لە تۆمارەكانی رۆژی پێشوو.
خێرای با / لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبێت (5- 15 )كم/س 
ئاراستەی با /  گۆڕاو
مەودای بینین /  ( 8 – 10 ) كم دەبێت .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر  :  42
سڵێمانی :  41
دهۆك  :  42   
كەركوك : 44
هەڵەبجە : 42
سۆران  : 40
راپەرین : 41
گەرمیان : 44
بەشی پێشبینی / 26- 7- 2022
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.