وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: هه‌ردوو وه‌زیرانی كاره‌بای هه‌رێم و عێراق تاوتوێی پێکەوە بەستنی تۆڕی کارەبای هەرێمی کوردستان و عێراقیان كرد.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 26 ى 7 ى 2022، عادل کەریم وەزیری کارەبای عێراق سەردانی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کرد و لە دیدارێکدا لەگەڵ کەمال محه‌مه‌د ساڵح وەزیری وەزیری کارەبا باسیان لە رێکخستن و پێکەوە بەستنی تۆڕی کارەبای عێراق و هەرێمی کوردستانیان کرد.
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، هەروەها لە بارەی دابینکردنی پارە بۆ جێبەجێکردنی هەندێ پڕۆژەی گرنگی کارەبا کە بواری بەرهەمهێنان و گواستنەوە گفتوگۆیان کرد.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.