سه‌باره‌ت به كه‌مپی مه‌شق و ئاماده‌كاری یانه‌ی یوڤێنتوس له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ڤۆیچیك چێزنی پۆڵه‌ندی و گۆڵپارێزی یانه‌كه ڕایگه‌یاند كه زۆر خۆشحاڵه به‌وه‌ی ئه‌مساڵ جارێكی دیكه توانیان گه‌شتی ئاماده‌كاری هاوینه بۆ ئه‌مه‌ریكا ڕێكبخه‌ن.
ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی له دوو ساڵی ڕابردوو به‌هۆی كۆرۆنا ئه‌م گه‌شته‌یان نه‌كرد، هاوكات گۆڵپارێزه‌كه ئه‌م كه‌مپه‌ی وه‌ك ده‌رفه‌تێك بۆ په‌ره‌پێدانی توانای یاریزانان و به‌هێزكردنی پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌یان وه‌سف كرد.
سه‌باره‌ت به دوو یاری دۆستانه‌ی داهاتووی یوڤێنتوس له‌به‌رامبه‌ر هه‌ردوو یانه‌ی بارسێلۆناو ڕیال مه‌درید، چێزنی ئاشكرایكرد كه ڕاسته ئه‌م دوو یاریه دۆستانه‌یه‌و وه‌كو تاقیكردنه‌وه‌یه بۆ هه‌رسێ یانه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش له‌به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵێ یاریزانی به‌ناوبانگ و دوو تیپی به‌هێزی وه‌كو بارسێلۆناو ڕیال مه‌درید یاری ده‌كه‌ن كه ئه‌مه‌ش گوڕوتینیان پێده‌به‌خشێت و ده‌كرێت له ڕێگای ئه‌م دوو یاریه‌وه ئاستی تیپه‌كه‌یان به ئاستی یانه گه‌وره‌و به‌هێزه‌كان به‌راورد بكه‌ن.
گۆڵپارێزه پۆڵه‌ندیه‌كه ستایشی گرێبه‌ستی ئه‌م هاوینه‌ی تیپه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو یاریزان ئه‌نخێل دی ماریای ئه‌رژه‌نتینی و پۆل پۆگبای فه‌ڕه‌نسی كرد‌و ڕایگه‌یاند كه ئه‌م دوو یاریزانه به ئه‌زموونی خۆیان ده‌بنه هۆكاری ئه‌وه‌ی یاریزانه لاوه‌كان فێری زۆر شت بكه‌ن و ئاستی تیپه‌كه له ڕكابه‌ریه‌كانی وه‌رزی داهاتوو به‌رز بكه‌نه‌وه.
لێدوانی گۆڵپارێزی یوڤێنتوس له‌باره‌ی یاری تیپه‌كه‌یان له‌به‌رامبه‌ر ڕیاڵ مه‌درید و بارسێلۆنا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.