Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 14:28

حكوومەتی عێراق: هێشتا 26 كەمپی ئاوارەكان لە هەرێمی كوردستان ماوەن 

کوردستان TV
100%

وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق راگەیاند كە تا ئێستا 300 خێزانی ئاوارە لە كەمپی جدعە گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان و ئاماژەی بەوەیش دا كە لەئێستادا، 26 كەمپی ئاوارەكان لە هەرێمی كوردستان ماوەن و هێشتا دانەخراون.
كەریم نوری، بریكاری وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە، كەمپی جدعە بەسەر هەردوو كەمپی جدعەی یەك و جدعەی دوو دابەشكراوە و گوتی: كەمپی جدعەی یەك، خێزانە ئاوارە گەڕاوەكانی كەمپی هۆل تیایدا نیشتەجێن كە ژمارەیان 603 خێزانە.
ئاماژەی بەوەیشداوە كە تا ئێستا، 300 خێزانی ئاوارەی نیشتەجێی كەمپی جدعە دوای تەواوبوونی وردبینی ئەمنیی و بە هەماهەنگیی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان، گەڕاوەنەتەوە زێدی خۆیان.
باسی لەوەش كردووە كە ئەركی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی تەنها پێشكەشكردنی یارمەتی مرۆیی و دابینكردنی شوێنی نیشتەجێكردنی ئاوارەكانە و هیچ پەیوەندی بە رێوشوێنەكان و وردبینە ئەمنییەكانی خێزانە ئاوارەكانەوە نییە .
ئەوەیشی خستووەتەڕوو كە لە كابینەی ئێستادا بەسەرۆكایەتی مستەفا كازمی، 50 كەمپی ئاوارەكان داخراون و تەنها ٢٦ كەمپی ئاوارە لە هەرێمی كوردستان ماون و هێشتا دانەخراون .
بریكاری وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق، كەریم نوری راشیگەیاندووە كە لەئێستادا، 70 هەزار ئاوارە لە كەمپی هۆل لە سووریا نێشتەجێن كە 29 هەزاریان عێراقیین.
لە ماوەكانی رابردوودا، زیاتر لە 600 خێزانی ئاوارەی عێراقی كە زۆربەیان ئافرەت و منداڵن لە كەمپی هۆلەوە لە سووریا گەڕێندراونەوە عێراق و لە كەمپی جدعە باشووری پارێزگای نەینەوا نیشتەجێكراون.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.