Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 06:32

لە باكووری ڕۆژئاوای ئەمریكا به‌رزترین پلەكانی گەرما تۆمار دەكرێت

کوردستان TV
100%

پێشبینی دەكرێت پلەكانی گەرما لە شاری پۆرتلاند لە ئەمریكا بەشێوەیەكی بەرچاو بەرز ببێتەوە و ژمارەیەكی پێوانەیی لە ناوچەكەدا تۆمار بكات .
پێشبینی دەكرێت پلەكانی گەرما لە شاری پۆرتلاند بۆ ئەمڕۆ سێشەممە بگاتە 37.8 پلەی سەدی، بەمەش ڕەنگە گەرمترین ڕۆژ بێت لە شەپۆلێكی گەرمایەكی هەفتەیی لە باكووری ڕۆژئاوای ئەمریكا.
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس، هەر لەبەر ئەم هۆكارە زانایانی كەشناسی هۆشدارییان لە بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما لە هەندێك ناوچەی ئۆریگۆن و واشنتۆن دابوو.
هەروەها ئەگەری ئەوە هەیە پلەكانی گەرما لە سیاتڵ بگاتە 32 پلەی سەدی، لە ڕۆژهەڵاتی ئۆریگۆن و واشنتۆنیش بگاتە 37.7 پلەی سەدی.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.