Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 14:19

گوژمەیەك بۆ پرۆژەی ئاوی تەقتەق-كۆیە خەرج كرا

کوردستان TV
100%

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی دا بە خەرجكردنی گوژمەی نزیكەی 31 ملیۆن دینار بۆ پرۆژەی ئاوی تەقتەق-كۆیە و گەنجینەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی كۆیە.

گوژمەكە لەسەر ڕێژەی 17%ی داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی كۆیەیە و بۆ مەبەستی كڕینی قفل و ئەفلەنجە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ناوبراو و هەروەها كڕینی بۆڵبەرینی جۆراوجۆر بۆ پەمپ و ماتۆڕەكانی پرۆژەی ئاوی تەقتەق-كۆیە.

ساڵانە حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە پارەیەكی زۆر بۆ پرۆسەی بەرهەمێنان و دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە بەسەر هاووڵاتییان خەرج دەكات، پرۆژەكانی ئاویش بریتین لە پرۆژەی گەورە و مامناوەند و بیرەكان، ئەمە جگە لەوەی بە بەردەوامی تۆڕی دابەشكردن و پرۆژەكانی بەرهەمهێنانی ئاو و بیرەكان نۆژەن دەكرێنەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.