بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی كەمئاوی و باشتر بەڕێوەچوونی پرۆسەی بەرهەمێنان و دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە لە شاری هەولێر، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی دا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی 164,525,000 بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر.
وەك لە فەرمانەكەدا هاتووە، گوژمەكە لەسەر ڕێژەی 17%ی داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێرە و بە مەبەستی كڕینی 21 دانە پەمپ ستینلس ستیل بۆ بیرەكانی هەولێر و كڕینی كێبڵ و جۆینت حراری بۆ بەشی چاككردنەوەی بیرەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر كە گوژمەكە بە گوێرەی یاسا و ڕێنماییەكان خەرج دەكرێت.
بە بەهای 164 ملیۆن دینار پێداویستی و كەلوپەل بۆ بیرەكانی ئاوی هەولێر دەكڕدرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.