مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچنار دوو تۆمه‌تباریان به‌تۆمه‌تی قۆڵبڕین‌و هه‌ڕه‌شه‌كردن ده‌ستگیركرد.
پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه: دوای ئه‌وه‌ی دوو ئافره‌ت له‌بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچنار سكاڵای یاساییان تۆماركرد له‌سه‌ر دوو تۆمه‌تبار كه به‌بیانوی ناردنیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بڕی 30 هه‌زار دۆلار (سێ ده‌فته‌ر)یان لێوه‌رگرتون‌و دواتر كامێرایان پێكردونه‌ته‌وه‌و وێنه‌و ڤیدیۆی نه‌شیاویان گرتوون گوایه ئه‌و وێنه‌و ڤیدیۆیانه به‌كارده‌هێنن بۆ دروستكردنی كه‌یس له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆیان، به‌ڵام تۆمه‌تباره‌كان هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردوون كه ئه‌گه‌ر سكاڵا تۆماربكه‌ن وێنه‌و ڤیدیۆكانیان بڵاوده‌كه‌نه‌وه، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كان ده‌ستپێكرد.
پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، سه‌ره‌نجام‌و دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، توانرا هه‌ردوو تۆمه‌تبار (م، أ، ع) له‌دایكبووی 1990 و (چ، ن، س) له‌دایكبووی 1982 كه هه‌ردووكیان خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی شاری سلێمانین له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچناره‌وه ده‌ستگیربكرێن‌و له‌به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌دا دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه.
هه‌روه‌ها پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاندووه، له‌ئێستادا هه‌ردوو تۆمه‌تبار به‌بڕیاری دادوه‌ر ڕاگیراون‌و دوو په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه‌و پێشتریش سكاڵایه‌كی دیكه‌یان له‌سه‌ر تۆماركراوه‌و بڕیاری ده‌ستگیركردنیان هه‌بووه.
دوو كه‌س به‌تۆمه‌تی تۆماركردنی ڤیدیۆی نه‌شیاوی ئافره‌تان ده‌ستگیركران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.