Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 12:30

هاتوچۆی هەولێر چەند بڕیارێكی سەبارەت بە تۆماركردنی هەزاران ئۆتۆمبێل دەركرد

کوردستان TV
100%

لەبارەگای هاتووچۆی هەولێر و بەسەرپەرشتی عەمیدی ماف (دیدار عومەر قادر) بەڕێوەبەری هاتووچۆی هەولێر و پۆلێك لەئەفسەران و بەرپرسانی لیژنەكانی پشكنین و نوێنەرانی سەنتەرەكانی پشكنینی(PVI) ،كۆبوونەوەیەك بەڕێوەچوو ، سەبارەت بەچۆنییەتی جێبەجێكردنی بەیانی ژمارە(16)ی ساڵی 2022ی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان ،(كەتایبەتە بەتۆماركردنی ئۆتۆمبێلە كێشەدارەكان لەڕووی مەرجی سەلامەتی) و لەكۆبوونەوەكە ئەم بڕیارانەی خوارەوە درا:-
1/ڕۆژی شەممەی داهاتوو كەدەكاتە30 /7/2022لە هەر سێ سەنتەری پشكنین(32ی پاڕك،گوێڕ،كەسنەزان) دەست بكرێت بەدووبارە پشكنینەوەی ئۆتۆمبێلەكان كە پێشتر پشكنینیان بۆ ئەنجامدرابوو ودەرنەچووبون.
2/بۆ ئەوەی لۆدو قەرەبالغی دروست نەبێت لەهەر یەكێك لەو سەنتەرانە، لەڕۆژانی شەممە300ئوتومبێل پشكنینی بۆئەنجام دەدرێت.
3/بەپێشوەختە لەڕاگەیاندنەكانەوە لیستی ئەو ئوتومبێلانە دیاری دەكرێن و ڕۆژی سەردانیان و شوێنەكەیان بۆ دیاری دەكرێت،واتە سەردانیكردنی سەنتەرەكان بەپێی سیستەم دەبێت و هەر ئۆتۆمبێلێك لەكات و شوێنی دیاریكراوی خۆی سەردان نەكات پشكنینەكەی بۆ ئەنجام نادرێت.
4/ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە پشكنینی دووبارەیان بۆ دەكرێتەوە لەسەنتەری پشكنینی( 32ی پاڕك) ،دەبێت بۆر ِۆژی یەكشەممەی دواتر سەردانی هاتووچۆی هەولێر بكەن لەكاتژمێر(2)ی پاش نیوەڕۆ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێلەكانیان.
5/ئەو ئوتومبێلانەی كەپشكنینی دووبارەیان بۆ دەكرێتەوە لەسەنتەری پشكنینی( كەسنەزان) ،دەبێت بۆ ڕۆژی دووشەممەی دواتر سەردانی هاتووچۆی هەولێر بكەن لەكاتژمێر(2)ی پاش نیوەڕۆ بۆتۆماركردنی  ئوتومبێلەكانیان.
6/ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە پشكنینی دووبارەیان بۆ دەكرێتەوە لەسەنتەری پشكنینی( گوێڕ) ،دەبێت بۆڕۆژی سێشەممەی دواتر سەردانی هاتووچۆی هەولێر بكەن لەكاتژمێر(2)ی پاشنیوەڕۆ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێلەكانیان.
7/هەر ئۆتۆمبێلێك كەشوێنی خۆی و بەڕواری سەردانیكردنی خۆی بۆدیاری دەكرێت، دەبێت لەو بەڕوارە سەردان بكات ئەگەرنا دوادەخرێت تاكۆتایی پڕۆسەكە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.