Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 12:32

لیژنەیەکی تایبەت چاودێری کوالێتی مریشکی زیندوو دەکات

کوردستان TV
100%


لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی چاودێری جۆری عەلەف و جوجک و کوالێتی ئەو مریشکانە دەکات کە لە کێڵگە پەلەوەرییە ناوخۆییەکان بەرهەمدەهێنرێن.
خەلیل حەسەن- سەرۆکی لیژنەی پەلەوەر لە لیژنە هاوبەشەکان رایگەیاند لیژنەکەیان لە نوێنەری سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری و ئاسایشی ئابوری و قائیمقامیەت پێکهاتووە، سنوری کارکردنمان هەموو پارێزگای سلێمانییە، چاودێری کێڵگە پەلەوەرییەکان و کێڵگەی مریشکی هێلکەو جوجکهەڵهێنەر و کارگەکانی عەلەف دەکەین، نمونەی هەموو ئەو عەلەفانەی لە کارگەکان بەرهەمدەهێنرێن و  لە دواجنەکاندا بەکار دەهێنرێن لە تاقیگەدا پشکنینیان بۆدەکرێت، لە هەمان کاتدا چاودێری جۆری جوجکەکان و کاتی داخلکردنیان بە کێڵگەکان و کاتی فرۆشتنیان دەکرێت.
وتیشی: لیژنەکەیان لە هەموو قاعەکانی بەخێوکردنی مریشکدا چاودێری لایەنی تەندروستی جوجک و دواتر مریشکەکان دەکات سەرەڕای ئەوەی کە هەر کێڵگەیەکی پەلەوەری لەلایەن دەرچویەکی سامانی ئاژەڵەوە سەرپەرشتی دەکرێت.
سەرۆکی لیژنەی پەلەوەر لە لیژنە هاوبەشەکان تەئکیدی لەوەش کردەوە ئەو مریشکەی لە کێڵگە ناوخۆییەکان بەرهەم دێت و دەخرێتە بازاڕەوە بەشێوەیەکی تەندروست بەخێوکراوە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.