Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 12:27

وەزیری كارەبای عێراق : ئەگەر هەرێمی كوردستان گازی زیاتر بەرهەمبهێنێت ئامادەین بیكڕین

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 26 ی 7 ی 2022، عادل کەریم وەزیری کارەبای عێراق سەردانی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کرد و لە دیدارێکدا لەگەڵ کەمال محه‌مه‌د ساڵح وەزیری وەزیری کارەبا باسیان لە رێکخستن و پێکەوە بەستنی تۆڕی کارەبای عێراق و هەرێمی کوردستانیان کرد. 


دوای كۆبوونەوەكەی كەمال محەمەد ساڵح ، وەزیری كارەبای هەرێمی كوردستان و عادل كەریم ، وەزیری كارەبای عێراق، كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیی هاوبەشیان سازكرد.
سەرەتا كەمال محەمەد ساڵح لەبارەی هَرشەكەی دوێنێ دووشەممە 25ی تەمووزی 2022 بۆ سەر كێڵگەی گازی كۆرمۆر رایگەیاند: لێكۆڵینەوە لەبارەی هێرشەكەوە بەردەوامە و گوتی: ئەركی حكوومەتی عێراقە، ئەنجامدەرانی هێرشەكە دەستگیر بكات.
هەروەها وەزیری كارەبای هەرێمی كوردستان باسی لەوەش كرد كە لەئێستادا، رۆژانە 16 كاتژمێر كارەبا بە هاووڵاتییان دەدرێت و گوتی: چوار وێستگەی دیكەی تایبەت بە بەرهەمهێنانی كارەبا دادەمەزرێنن.
پاشان عادل كەریم ، وەزیری كارەبای عێراق، رایگەیاند: لە دیدارەكەدا لەگەڵ وەزیری كارەبای هەرێمی كوردستان، بەستنەوەی تۆڕی كارەبای عێراق و هەرێمی كوردستانیان تاوتوێ كردووە.
عادل كەریم لەبارەی پڕۆژەی بەستنەوەی تۆڕی كارەبای عێراق بە تۆڕی كارەبای وڵاتانی كەنداو، ئاماژەی بەوەدا كە جێبەجێكردنی پڕۆژەكە دوو ساڵ دەخایەنێت.
وەزیری كارەبای عێراق راشیگەیاند : ئەگەر هەرێمی كوردستان گازی زیاتر بەرهەمبهێنێت، ئەوا ئامادەین بیكڕین.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.