نووسه‌ر به‌ختیار عه‌زیز یه‌كه‌مین ئه‌زموونی خۆی له‌بواری رۆمان به ناوی "ده‌رگا له خۆم داده‌خه‌م" له بڵاوكرده‌وه.
رۆمانی "ده‌رگا له خۆم داده‌خه‌م" له ناوه‌ندی (كولتوور) چاپ و بڵاوكرایه‌وه.
له‌باره‌ی ڕۆمانه‌كه‌وه، به‌ختیار ده‌ڵێت"له‌م ڕۆمانه‌دا، سه‌ره‌تا به پێنووسی دارین له‌سه‌ر په‌ڕه‌ی ڕۆژنامه نووسیم، دواتر قۆناغگه‌لێكی زۆری بڕی و گه‌یشته ئه‌مه كه چاوه‌ڕوانیی له‌دایكبوونی ده‌كه‌م. گرنگ نییه به چی ده‌نووسیت،گرنگ ئه‌وه‌یه چۆن و چی ده‌نووسیت. به‌ره‌نگارییه سه‌خته‌كه ئه‌وه‌یه كه‌سێكی پڕ له‌برین نه‌بیت و بتوانیت باسی برینی ئه‌وانی دی بكه‌یت، وه‌كو ئه‌وه‌ی برینه‌كه له‌سه‌ر جه‌سته‌ی ئه‌وان بێت،كه‌چی دڵۆپه خوێنه‌كانی له قووڵایی دڵی تۆوه ڕێچگه بگرن ".
به‌ختیار عه‌زیز ده‌شڵێت" هاوه‌ڵانم سه‌ردار نۆڕێ و ئاری خه‌یات و هه‌ژار فه‌قێ سلێمان و سورێن ئیبراهیم، له پاككردنه‌وه‌ی ڕه‌شنووسه‌كانی ئه‌م ڕۆمانه‌دا، یه‌كجار ڕۆڵیان هه‌بووه، من و ڕۆمانه‌كه‌ش ماچی چاویان ده‌كه‌ین، له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕۆمانه‌دا، غه‌مگین خدر دوو بوێریی نواند، یه‌كه‌میان ڕۆمانی نووسه‌رێكی نوێ بڵاوده‌كاته‌وه،دووه‌میان ڕۆمانێكی یه‌كجار بوێر ده‌گرێته‌خۆ، هه‌موو خوێنه‌رێكی ئه‌م ڕۆمانه، وه‌كو من، قه‌رزاری ئه‌و و كولتووره گه‌نجه‌كه‌ی ئه‌ون ".
ئا- كامران
رۆمانی "ده‌رگا له خۆم داده‌خه‌م" بڵاوكرایه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.