ئاندرێ شێڤشێنكۆ ئه‌ستێره‌ی پێشووی تۆپی پێی ئۆكراینا سه‌ردانی قوتابخانه‌یه‌كی هاوینه‌ی منداڵانی ئاواره‌ی ئۆكراینای له وارشۆی پایته‌ختی پۆڵه‌ندا كرد.
شێڤشێنكۆی كاپتن و ڕاهێنه‌ری پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆكراینا وه‌ك باڵیۆزی ڕێكخراوی وه‌رزشی لۆریۆس له بارودۆخی ئه‌و منداڵانه‌ی كۆڵیه‌وه كه به‌هۆی په‌لاماری سه‌ربازی ڕوسیا بۆ سه‌ر ئۆكراینا ئاواره بوونه.
هاوكات ئه‌م ئه‌ستێره‌یه ده‌ستپێشخه‌ریه‌كی له‌به‌رده‌ست دایه بۆ هاوكاریكردن و باشتركردنی بارودۆخی ته‌ندروستی عه‌قڵی منداڵان له ڕێگای وه‌رزشه‌وه، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی منداڵانی ئاواره‌بووی ئۆكراینا به چه‌ندین ڕووداوی جه‌نگ و ناسه‌قامگیری و ترس و دڵه‌ڕاوكێ تێپه‌ڕبوونه كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری نه‌رێنی كردۆته سه‌ر هزرو بیركردنه‌وه‌یان، ئه‌و قوتابخانه هاوینه‌ی كه له وارشۆ كراوه‌ته‌وه له ڕێگای چه‌ند چالاكیه‌كه‌وه كار ده‌كات بۆ سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واری هه‌موو ئه‌و نه‌هامه‌تی و ته‌نگوچه‌ڵه‌مانه‌ی له چه‌ند مانگی پێشوو به‌سه‌ر منداڵانی ئۆكراینا هاتووه، یه‌كێك له‌و چالاكیانه‌ش یاریه وه‌رزشیه‌كانه كه به‌هاوكاری شێڤشێنكۆ ئه‌نجامی ده‌دات .
ئاندرێ شێڤشێنكۆ ئه‌ستێره‌ی پێشووی تۆپی پێی ئۆكراینا سه‌ردانی قوتابخانه‌یه‌كی هاوینه‌ی منداڵانی ئاواره‌ی ئۆكراینا له وارشۆكرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.