وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌م گه‌یشته ئه‌مه‌ریكا به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بۆ تاوتوێكردنی پرسی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی گوندی په‌ره‌خ له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ.
فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌شداری له‌و كۆبوونه‌وه تایبه‌ته ده‌كات كه بڕیاره ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ئه‌مڕۆ سێشه‌م له شاری نیۆیۆڕك ئه‌نجامی بدات.
كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت ده‌بێت به تاوتوێكردنی پرسی هێرشه مووشه‌كییه‌كان و به‌تایبه‌تیش هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی ڕۆژی چوارشه‌می ڕأبردووی سه‌ر شوێنه گه‌شتیارییه‌كه‌ی گوندی په‌ره‌خ له زاخۆ له سنووری پارێزگای دهۆك كه به‌هۆیه‌وه 9 گه‌شتیار كوژران و 23ی تریش بریندار بوون.
لای خۆیه‌وه جینین پلاسخارت نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق له كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێ دووشه‌م له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له شاری به‌غدا ڕایگه‌یاندبوو كه له دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به‌شدار ده‌بێت و له‌سه‌ر ڕووداوی هێرشه مووشه‌كییه‌كه ڕاپۆرتێك پێشكه‌ش ده‌كات.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه دوێنێ دووشه‌م ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا ڕه‌تی كرده‌وه هێرشه مووشه‌كییه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه ئه‌نجامدرابێت و ڕایگه‌یاند: ئه‌نجامده‌ری هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی سنووری پارێزگای دهۆك چه‌كدارانی په‌كه‌كه بوون.
ڕاشیگه‌یاند: ئامانجی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه تێكدانی په‌یوه‌ندییه‌كانمانه له‌گه‌ڵ عێراق.
هه‌فته‌ی ڕابردووش وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقیش له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه یاداشتێكی ناڕه‌زایی توندی دابووه ده‌ست عه‌لی ڕه‌زا كۆنای باڵیۆزی توركیا له شاری به‌غدا و تێیدا جه‌ختی كردبووه‌وه كه ده‌بێت توركیا به‌هۆی ئه‌م ڕووداوه به فه‌رمی داوای لێبوردن بكات و هه‌روه‌ها قه‌ره‌بووی خانه‌واده‌ی شه‌هید و برینداره‌كان بكاته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.