بریکاری وەزارەتی بازرگانی پیشەسازی ئەمڕۆ سێشەممە 26ـی 07ـی 2022 لەگەڵ شاندێکی بازرگانان و خاوەن کاری ڕووسی و ئۆکراینی کۆبۆوە و شاندەکە ئامادەیی خۆیان بۆ وەبەرهێنان لە چەندین سێکتەری ئابووری لە هەرێمی کوردستان نیشان دا.
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ڕایگەیاند: سەروەر كەمال هاواری، بریكاری وهزارهت بۆ كاروباری بازرگانی پێشوازی كرد لە شاندێكی بازرگانان و خاوەنكاری ڕووسی و ئۆكراینی كە بە مەبەستی كاركردن لە چەند بوارێک سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردووە.
ڕاشیگەیاند: لە كۆبوونەوەكەدا باس لە چەندین تەوەرەی گرنگی بازرگانی و دەرفەتی كار و بزنس لە هەرێمی كوردستان كرا وە شاندەكە ئامادەیی خۆیان بۆ وەبەرهێنان لە چەندین سێكتەری ئابووری دەربڕی.
لە ڕاگەیەنراوەکە ئاماژەی بەوەش دا کە هاوكات كردنەوەی سەنتەرێكی بازرگانی بۆ ئاڵوگۆڕ (هاووردە و هەناردە)کردنی کاڵا و بەروبوومە خۆراکییەکانی نێوان ڕووسیا، ئۆکرانیا و هەرێمی کوردستان، هەروەها دانانی سیستەمێک کە بتوانێت بازرگانانی هەرێمی کوردستان بە جیهانی دەرەوە ببەستێتەوە و داتا و ژمارەی تەواو بخاتە بەردەستی بازرگانان و خاوەن كارەكان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.