ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی كوێتی كوێتی ئه‌مڕۆ سێشه‌م به‌فه‌رمی واژووی گرێبه‌ستكردنی له‌گه‌ڵ شێركۆ كه‌ریمی یاریزانی یانه‌ی هه‌ولێر ڕاگه‌یاند.
یانه‌كه هیچ زانیارییه‌كی له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ شێركۆ كه‌ریمی ته‌مه‌ن 26 ئاشكرا نه‌كرد.
شێركۆ كه‌ریم له ساڵی 2020وه یاریی بۆ یانه‌ی هه‌ولێر له خولی نایابی عێراق ده‌كات و پێشتریش له ڕیزی هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی شوڕته‌ی عێراقی و زیوریخی سویسڕی و خولی نه‌مسا كردووه.
پێشتریش له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌كانی ئۆڵه‌مپی عێراق له پاڵه‌وانیه‌تیی ئاسیا بۆ گه‌یشتن به ئۆڵه‌مپیادی به‌ڕازیل و هه‌روه‌ها هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌می عێراق كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.