به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگریی شارستانی سۆران ئاشكرای كرد كه ته‌رمی ئه‌و كه‌سه‌یه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه كه دوو ڕۆژ پێش ئێستا له‌نێو ئاوی گه‌لی عه‌لی به‌گ خۆی خنكاندبوو.
به‌یار مه‌حیه‌دین گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگریی شارستانی سۆران ڕایگه‌یاند: ئەمرۆ سێشەم تەرمى هاووڵاتى (مزه‌فه‌ر ئیسماعیل حوسین) دۆزرایەوە کە ڕۆژى 24-7-2022 لە ڕێگه‌ى تەلەفۆن مامى ئاگادار كردبووه‌وه کە ده‌یه‌وێت کۆتایى بە ژیانى خۆى بهێنێت بە رێگه‌ى خۆخنکاندن لەناو ئاو لە ڕووبارى گەلى عەلى بەگ.
ڕاشیگه‌یاند: دوای گەڕانی تیمەکانی بەرگریی شارستانی سۆران له ماوه‌ی دوو ڕۆژ به‌شێوه بەردەوام، ئه‌مڕۆ سێشه‌م توانرا تەرمەکەى لەلایەن تیمەکانی مەلەوانی بدۆزرێتەوە.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: دوای دۆزینه‌وه‌شی ته‌رمه‌كه‌ی گواسترایه‌وه بۆ پزیشکى دادى لە سۆران.
جێی باسه هاووڵاتییه‌كه له كاتی په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ مامی پێی ڕاگه‌یاندبوو كه له ژیانی خۆی بێزاره و ده‌یه‌وێت كۆتایی به ژیانی خۆی بێنێ، دواترش ڕاسته‌وخۆ ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی داخستبوو و تا ئه‌مڕۆ و دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی هیچ هه‌واڵێكی نه‌زانرابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.