Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 12:31

ڤیان سەبری: پارتی و یەکێتی لەسەر ئاستی باڵا سەبارەت بە پرسی سەرۆک کۆمار کۆ دەبنەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، پارتی پێشنیاری نوێی بۆ یەکێتی کردووە سەبارەت بە پرسی سەرۆک کۆمار و چاوەڕێی وەڵامی یەکێتیە، جەختیشی کردەوە کە لەسەر ئاستی باڵا سەبارەت بەم پرسە کۆ دەبنەوە.

ڤیان سەبری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق لەبارەی ئەو پێشنیارەی پارتی بۆ یەکێتی نیشتمانی کوردستانی کردووە بۆ ماڵپەڕی (کوردستان تیڤی) ئاشکرای کرد، پارتی پێشنیاری کردووە کە پۆستی سەرۆک کۆمار لە پەرلەمانی کوردستان یەکلابکرێتەوە.

هەروەها ڕایگەیاند: بۆ ئەم مەبەستە پارتی چاوەڕێی وەڵامی یەکێتی دەکات، بڕیارە کۆبوونەوەیەک لەسەر ئاستی باڵا لەنێوان پارتی و یەکێتی سەبارەت بە پرسی دیاریکردنی سەرۆک کۆمار ئەنجام بدرێت.

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی جەختیشی کردەوە کە پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق مافی کوردە و پێمان باشە کاندێکی ھاوبەش ھەبێت و کاندیدەکەش ببێتە کاندیدی ھەموو ھەرێمی کوردستان نەک لایەنێکی دیاریکراو، ئەوەیش کاریگەریی خۆی بۆ قۆناغی ئێستای کورد لە عێراقدا دەبێت.

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.