قایمقامی قەزای ئاکرێ ڕایگەیاند، بە گوژمەی 25 ملیار دینار ژمارەیەک پڕۆژە لە بوارە جۆراوجۆرەکان لە شارەکە جێبەجێ دەکرێن.
مازن محەمەد قایمقامی قەزای ئاکرێ بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: گوژمەی 25 ملیار دینار بۆ جێبەجێکردنی ژمارەیەک پڕۆژە لە قەزاکە تەرخان کراوە.
لەبارەی ئەو پڕۆژانەش قایمقامی ئاکرێ ئاشکرای کرد کە پڕۆژەکان لە بوارەکانی ڕێگەوبان و پەروەردە و ئاو و بوارەکانی دیکە دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.