وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق ئاشكرای كرد كه پلانیان داڕشتووه بڕی ملیۆنێك و نیو ته‌ن گه‌نم له ده‌ره‌وه بكڕن به مه‌به‌ستی پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی ناوخۆ.
وه‌زاره‌ته‌كه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه دا: پلانمان داڕشتووه به هاوكاری چه‌ند كۆمپانیایه‌كی بیانی بڕی 1.5 ملیۆن گه‌نم بكڕین بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی ناوخۆ.
ڕاشیگه‌یاند: پڕۆسه‌ی كڕین و گه‌یشتنی ئه‌م بڕه گه‌نمه له مانگه‌كانی یه‌كه‌می ساڵی داهاتوو ده‌ست پێ ده‌كات.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: بۆ كڕینی ئه‌م گه‌نمه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه بڕی 200 ملیۆن دۆلار ئاماده‌كراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه وه‌ك به‌شی یه‌كه‌می گه‌نمه‌كه له سه‌ره‌تادا بڕی 400 هه‌زار ته‌نم گه‌نم ده‌گاته عێراق و دواتریش بڕه‌كانی تر به‌شێوه‌ی جیاواز ده‌گه‌نه عێراق.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه عێراق له چه‌ند مانگی ڕابردوودا بڕێكی زۆری گه‌نمی ناوخۆی له جوتیاران كڕیوه، به‌ڵام ڕه‌نگه بڕه گه‌نمه كڕاوه‌كه‌ی ناوخۆ به‌شی پێداویستییه‌كانی هاووڵاتییانی عێراق نه‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.