له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌وه هێزێكی زۆری سوپای عێراق نێردراونه‌ته به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سوودانی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق و له ده‌وروبه‌ری ماڵه‌كه‌یدا له شاری به‌غدا بڵاوه‌یان پێ كرا.
هێزه‌كه له گه‌ڕه‌كی شه‌عب له ڕۆژهه‌ڵاتی شاری به‌غدا و نزیك ماڵه‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سوودانی بڵاوبوونه‌ته‌وه.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هێزه زۆره‌ی سوپا وه‌ك پارێزگارییه‌ك ده‌بێت له كاندیده نوێیه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و ماڵباته‌كه‌ی به‌تایبه‌ت له‌وانه‌ی كه دژی كاندیكردنین.
جێی باسه دوێنێ دووشه‌م چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به فه‌رمی محه‌مه‌د شیاع سوودانی كاندید كرد بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.