ئه‌مشه‌و سێشه‌م به سه‌دان خۆپیشانده‌ر له نزیك ماڵه‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سوودانی له شاری به‌غدا گردبوونه‌وه وه‌ك دژایه‌تییه‌ك بۆ كاندیدبوونی ناوبراو بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق.
خۆپیشانده‌ران به دروشم و هوتاف كاندیدبوونی محه‌مه‌د شیاع سوودانییان بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق ڕه‌ت كرده‌وه.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه له سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌وه هێزێكی زۆری سوپای عێراق نێردراونه‌ته به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سوودانی و له‌م ناوچه‌یه‌ی شاری به‌غدا بڵاوه‌یان پێ كرا.
هێزه‌كه له گه‌ڕه‌كی شه‌عب له ڕۆژهه‌ڵاتی شاری به‌غدا و نزیك ماڵه‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سوودانی بڵاوه‌یان پێ كراوه به مه‌به‌ستی پارێزگاریكردن له كاندیده نوێیه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و ماڵباته‌كه‌ی له خۆپیشانده‌ران و ئه‌وانه‌ی دژی كاندیكردنین.
جێی باسه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی دوێنێ دووشه‌م به فه‌رمی محه‌مه‌د شیاع سوودانی كاندید كرد بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.