ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 26ـی 07ـی 2022 لە ڕێورەسمێکدا قوتابخانەی کوێتی دووەم لە گوندی پیڕەش دوای نۆژەنکردنەوەی لەلایەن دەزگای خێرخوازی بارزانی کرایەوە کە پێشوتر ئەم قوتابخانەیە بەهۆی ئاگر کەوتنەوە سووتابوو و بە هەماهەنگی دەوڵەتی کوێت دووبارە دروست کرایەوە.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی قوتابخانەکە ڕایگەیاند:وێڕای ئەوەی پیرۆزبایی لە قوتابییان و مامۆستایانی قوتابخانەی ناوبرا و دانیشووانی ناوچە کرد بەبۆنەی کردنەوەی قوتابخانەکە، سوپاسی کونسڵخانە و کونسڵی وڵاتی کوێتی کرد لەبەرامبەر ئەوکارە مرۆیی و خزمەتگوزاریانەی لە ماوەی ڕابردوودا بەهەماهەنگی پارێزگای هەولێر پێشکەشیان کردووە، هەروەها سوپاسی دەزگای خێرخوازی بارزانی کرد بۆ دروستکردنەوەی ئەم قوتابخانەیە کە بەشێکی زۆر لەمنداڵانی ئاوارە و لێقەوماوان سودی لێوەردەگرن.
ڕاشیگەیاند: لەگەڵ ئەوەی ئەم قوتابخانەیە بەدڵنیاییەوە بەشێکی گرنگ دەبێت لە پێشکەشکردن و بەرەوپێشبردنی پڕۆسەی پەروەردە و خزمەتکردنی ئەو ئازیزانەی تێیدا دەخوێنن، ئێمەش وەک حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگای هەولێر بەشانازییەوە لەخزمەتیان دەبین.
پارێزگاری هەولێر هەر لەو ڕێوڕەسمەدا پیرۆزبایی لە د.عومەر ئەلکەندەری، کونسڵی گشتی وڵاتی کوێت بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی نوێی هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.