Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 10:27

له‌ هه‌ولێر مه‌ڕاسیمێك بۆ ماڵئاواییكردنی‌ كونسوڵی گشتی كوێت ئه‌نجامدرا

کوردستان TV
100%

ئه‌مشه‌و سێشه‌م له‌ باره‌گای ده‌زگای خێرخوازی بارزانی له‌ شاری هه‌ولێر به‌ مه‌ڕاسیمێك ماڵئاوایی له‌ د.عومەر ئەلکندەری کونسڵی گشتیی وڵاتی کویت كرا و سوپاسی كرا لە بەرامبەر هەموو ئەو کارانەی لە هەرێمی کوردستان ئەنجامیداوە.

ئەمشەو سێشەم بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و مووسا ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی دەزگای خێرخوازی بارزانی لە بارەگای سەرەکی دەزگا، لەژێر ناونیشانی (سوپاس بۆ هاوکاری بەردەوامتان لە خزمەتکردنی مرۆڤایەتی) ڕێورەسمێک بۆ ماڵئاوایکردن لە د.عومەر ئەلکندەری کونسڵی گشتیی وڵاتی کویت ڕێک خرا.

لە ڕێورەسمەکەدا دوای ئەوەی کار و چالاکی و پڕۆژە خێرخوازییەکانی کونسڵخانەی کویت لە سەردمی د. عومەر لە هەرێمی کوردستان و شاری هەولێر خرایەڕوو، لەلایەن هەریەک لە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و مووسا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارانی قەلغانی ڕێزلێنان پێشکەش بە د.عومەر کرا.

پاشان پارێزگاری هەولێر بە ناوی پارێزگا و هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر سوپاس و پێزانی خۆی بە کونسڵی گشتی وڵاتی کویت گەیاند لەبەرامبەر هەموو ئەو کارانەی لەگەڵ پارێزگای هەولێر و دەزگا خێرخوازییەکان بە تایبەتی دەزگای خێرخوازی بارزانی لە سنووری پارێزگای هەولێر و هەرێمی کوردستان ئەنجامیداوە، هەروەها پێرۆزبایی پۆستی نوێی لێ کرد و ئومێدی سەرکەوتنی بۆ خواست.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.