بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا 69 تەرم براوەتە پەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی و پشكنینیان بۆ كراوە بەمەبەستی دەست نیشانكردنی هۆكاری گیان لەدەستدانیان.
ئەو حاڵەتانەی مانگی ڕابردوو لەپەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی تۆماركراوە 20 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ و 5 گیان لەدەستدان بەهۆی سووتاوی و 4 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی كارەبا و 4 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی كەوتنەخوارەوە و 3 حاڵەتی خنكان لەئاودا و یەك حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی مەوادی كیمیایی و 20 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆكاری جیاجیا بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.