Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 08:24

مانگی ڕابردوو لیژنەكانی چاودێری تەندروستی 4185 سەردانیان كردووە

کوردستان TV
100%


بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا لیژنەكانی چاودێری تەندروستی 4.185 سەردانیان بۆ بازاڕەكان و ماركێتەكان و شوێنە جیاجیاكانی شاری سلێمانی ئەنجام داوە بەمەبەستی دڵنیابوونەوە لەمەرج و ڕێنماییە تەندروستیەكان و ڕێگری كردن لەساغكردنەوەی خۆراك و كەلوپەلی نەشیاو بۆ بەكارهێنان.

لەو ماوەیەدا لیژنەكانی چاودێری تەندروستی سلێمانی 1954 شوێنیان ئاگاداركردۆتەوە و 157 شوێنیان غەرامە كردووە و 27 شوێنیان داخستووە بەهۆی پابەندنەبوون بەمەرج و رێنماییە تەندروستیەكان و هەروەها 431 مۆڵەتیان بەخشیوە و 103 مۆڵەتیان پووچەڵكردۆتەوە.

مانگی ڕابردوو لیژنەكانی چاودێری تەندروستی سلێمانی دەستیان گرتووە بەسەر بڕی 1140 كیلۆگرام خواردن و 1370 لیتر خواردنەوە و بڕێك كەلوپەل كەشیاو نەبووە بۆ بەكارهێنان و سەرجەمیان لەناوبراون.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.