Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 08:26

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەكات

باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق جەختی لەوە كردەوە كە وڵاتەكەی پشتگیریی سەقامگیریی هەرێمی كوردستان و عێراق دەكات
کوردستان TV
100%

ڕۆژی چوارشەممە 27ی تەمموزی 2022 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە مایك برایسۆن ڕیچاردسۆن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارەكەدا دوایین پێشهاتەكانی گۆڕەپانی سیاسیی عێراق و بابەتی پۆستی سەرۆككۆمار و سەرۆك وەزیرانی ئاییندەی عێراق خرایە بەرباس و گفتوگۆ. پەیوەست بە پڕۆسەی سیاسی عێراق و حكوومەتی داهاتوو جەخت لەوە كرایەوە كە پێویستە پڕۆگرامەكانی حكوومەتی داهاتوو لەسەر بنەمای دەستوور و بەپێی پڕەنسیپەكانی شەراكەت و هاوسەنگی و سازان بێت.
هەر لەو دیدارەدا باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق وێڕای ئاماژەدان بە ڕووداوی تۆپبارانكردنی دەڤەری زاخۆ جەختی لەوە كردەوە كە وڵاتەكەی پشتگیریی سەقامگیریی هەرێمی كوردستان و عێراق دەكات.
بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی سووریا تەوەرێكی تری ئەو دانیشتنە بوو.


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.