دەزگای گشتی كاروباری مین لە سنووری پارێزگای هەولێر بەتایبەت لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، (5) تیمی مینلابەری سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مینی هەولێری دەستنیشان كرد بۆ كاركردن و دەستكردن بە كاری پاكسازی لە (4) زەوی بە مین داچێندرا و كە لە ماوەی ڕابردوودا ناوچەی مەترسیداربوون و چەندین قوربانی بەهۆی مینەوە لەو ناوچانە كەوتۆتەوە.
بۆ ئەو مەبەستە پڕۆسەی پاكسازیی كێڵگە مینەكان لە سنووری قەزاكانی (سۆران ، چۆمان ، مێرگەسۆر و كۆیە)، بەڕێوە دەچێت و پلان وایە تا كۆتایی ئەم ساڵ ڕووبەری زیاتر لە 125000 سەد و بیست و پێنج هەزار مەتر دووجا، زەوی لە مین و پاشماوەی جەنگی لەو دەڤەرانە پاك بكرێتەوە و دووبارە بۆ ژیانكردن تیایدا بەكاربهێندرێتەوە.
چوار كێڵگەی بە مینڕێژكراو لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پاكدەكرێنەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.