Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 06:29

ئۆكرانیا پردێكی گرنگی شاری خێرسۆنی كردە ئامانج

سەرۆك كۆماری ئۆكرانیا لە لێدوانێكیدا سەبارەت بە هێرشی سەر پردی ئەنتۆنۆڤسكی لە تویتێكدا نووسیویەتی : دەبێت داگیركەران فێری مەلەكردن ببن بۆ پەڕینەوە لە رووباری دنیپەر، یان تا دەتوانن خێرسۆن بەجێبهێڵن.
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە ڕووسیا ڕایگەیاند كە هێرشەكانی ئۆكرانیا بەشێكی پردێكی گرنگی شاری خێرسۆنی ژێر كۆنترۆڵی ڕووسیای وێران كردووە، لە كاتێكدا هێزەكانی ئۆكرانیا لە باشووری ئەو وڵاتە هێرشی بەرپەرچدانەوەیان بۆ سەر ئەم ناوچەیە دەستپێكردووە.
پردی ئەنتۆنۆڤسكی لە جەرگەی خێرسۆن ستراتیژییە و رێڕەوێكی سەرەكی دابینكردنە، چونكە تاكە پردە كە شارەكە بە كەناری باشووری رووباری دنیپەر و باقی ناوچەی خێرسۆن دەبەستێتەوە.
كیریل ستریمۆسۆڤ، نوێنەری دەسەڵاتدارانی ڕووسیا بە میدیاكانی ڕووسیای ڕاگەیاندووە، "ئەوانەی پردەكەیان كردە ئامانج، تەنیا ژیانیان بۆ دانیشتووانەكەی كەمێك قورستر كرد.
ئاماژەی بەوەشكردووە، "ئەمە كاریگەری لەسەر دەرئەنجامی شەڕەكە نابێت"، بەبێ ئەوەی دیاریكردنی ڕادەی زیانەكان ئاشكرا بكات.
خێرسۆن، پایتەختی ناوچەكەیە كە ناوەكەی هەڵگرتووە، تەنها چەند كیلۆمەترێك لەو میحوەرەوە دوورە كە هێزەكانی ئۆكرانیا هێرشی دژە هێرش دەكەنە سەر بۆ وەرگرتنەوەی ئەم زەویانەی لە ڕۆژانی سەرەتای لەشكركێشی ڕووسیا لەدەستیان داوە.
میخائیلۆ پۆدۆلیاك، راوێژكاری سەرۆك كۆماری ئۆكرانیا لە لێدوانێكیدا سەبارەت بە هێرشی سەر پردی ئەنتۆنۆڤسكی لە تویتێكدا نووسیویەتی : دەبێت داگیركەران فێری مەلەكردن ببن بۆ پەڕینەوە لە رووباری دنیپەر، یان تا دەتوانن خێرسۆن بەجێبهێڵن.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.