سه‌لڤادۆر دالی، یه‌كێك له به‌ناوبانگترین نیگاركێشهكانی جیهان، له 23ی ژانویه‌ی 1989 كۆچی دوایی كرد و میراتێكی گه‌وره‌ی تابلۆی ناته‌قلیدی (جیاواز)ی به‌جێهێشت و به‌یه‌كێك له پێشه‌نگه‌كانی قوتابخانه‌ی سوریالیست ده‌ژمێردرێت.
نهرگسییهكی سه‌یر و شێتانه‌ی ھه‌بوو و بلیمه‌تێكی شێت یان تێكچوویان پێده‌گووت، ھه‌ر به‌م پێناسه‌یه‌ش جیهان نیگاركێشی ئیسپانی سه‌لڤادۆر دالی ده‌ناسی، كه یه‌كێك بوو له كه‌سایه‌تییه گرنگه‌كانی قوتابخانه‌ی سوریالیستی، كه به چه‌ندین به‌رهه‌می ھونه‌ری دانسقه‌ی ناته‌قلیدی بهرھهمـھێنا كه گوزارشت له كه‌سایه‌تییه نامۆكه‌ی خۆی ده‌كرد، ئه‌و به‌و كاره ھونه‌رییه سه‌ره‌ڕۆییانه‌ی بینه‌ر و خۆشه‌ویستانی هونه‌ری سه‌رسام كرد، هه‌مووانی تووشی شۆك كرد.
سه‌لڤادۆر فیلیپی جاسینۆ دالی-ی دۆمێنێچ له 11ی ئایاری 1904 له شاری جیرۆنا له‌ئیسپانیا له‌نزیك سنووری فه‌ره‌نسا له‌دایكبووه، له خێزانێكی زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند كه هه‌موو داواكارییه‌كانی ئه‌و ھونه‌رمه‌نده‌یان به‌دیهێناوه، ئه‌مه‌ش وایكردووه كه‌سێكی بێباكانه ده‌ربكه‌وێت و وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی باڵا خۆی ببینێت، ھه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه ته‌نانه‌ت نزیكبێته‌وه له شێتی، بۆیه كرداره‌كانی ناعه‌قڵانی بوون، واتا له سنووری ھۆشیاریی مه‌ریتی لایده‌دا.
دالی هه‌ندێك له‌ڕه‌فتاره نائاساییه‌كانی لهیاداشتنامهكهیدا تۆماركردووه و نووسیویه‌تی كه ویستوویه‌تی هاوڕێ نزیكه‌كه‌ی بكوژێ كاتێك پاڵی پێوه‌ناوه له‌سه‌ر به‌ردێكه‌وه، ھه‌روه‌ھا له‌گه‌نجیدا به‌پێی له‌سه‌ری خوشكه‌كه‌ی داوه و پشیله‌یه‌كی ئه‌شكه‌نجه داوه تا مردن. ئه‌و ته‌نها ئازاری كه‌سانی تری نه‌ده‌دا، به‌ڵكو خۆی ئه‌شكه‌نجه‌ده‌دا، بۆ نموونه خۆی فڕێ ده‌دا له‌سه‌ر پلیكانه‌كان یان له‌به‌رده‌م هه‌موواندا خۆی ده‌خولانده‌وه.
سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی له‌وكاته‌وه ده‌ستپێده‌كات كه خوێندنی له ئه‌كادیمیای مه‌درید ته‌واوكرد، گه‌ڕایه‌وه بۆ ناو دوونیای ھونه‌ری تایبه‌تی خۆیی و ناوبانگی وه‌رگرت، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تای ئاشنابوونی بوو له‌گه‌ڵ قوتابخانه‌ی داهاتووگه‌رایی ( المستقبلیه).
دالی له ساڵی 1924 ده‌ست ده‌كات به گرنگیدان به قوتابخانه‌ی میتافیزیك و بنه‌ماكانی كه له‌لایه‌ن جۆرجۆ سپیریكۆ و كارلوكارا په‌ره‌ی پێ‌درابوو، و ئه‌م قۆناغه كاریگه‌رییه‌كی زۆری له‌سه‌ر ژیانی هه‌بووه، چونكه له‌گه‌ڵ هه‌موو رێباز و فكر و ئه‌ندێشه‌كانی هونه‌ریدا ئاشنا ده‌بێت و ھه‌ندێك له هونه‌رمه‌ندانی جیهانی ناسی، له‌نێویاندا شاعیر فێدریكۆ گارسیا لۆركا كه له‌گه‌ڵیدا كارێكی شانۆیی ئهنخامداوه، كه یه‌كه‌م كاری شانۆیی خۆی بوو، هه‌روه‌ها لویس بۆنیێل، كه خاوه‌نی بیركردنه‌وه‌یه‌كی چه‌پی پته‌و بوو، له‌سه‌ره‌تا دا ناكۆك بوو له‌گه‌ڵ بیركردنه‌وه سیاسییه‌كه‌ی، به‌ڵام به‌هۆیه‌وه بۆچوونه سیاسییه‌كانی له‌گه‌ڵیدا گۆڕا، كه وای له فكری دالی كرد پێچهوانهبوونهوهیهكی سه‌یر رووبدات له بیری بۆرژوازییانه‌وه بۆ بیری شۆرشگێڕانه له‌كاتێكدا دالی له‌و زه‌مه‌نه‌دا ملكه‌چی چێژه‌كانی ژیان بوو.
دالی له‌ماوه‌ی خوێندندا حه‌زی له خوێندنه‌وه‌ی كتێبه فه‌لسه‌فییه‌كانی وه‌ك نووسراوه‌كانی نیچه، ڤۆڵتێر، كانت، سپینۆزا بووه، هه‌روه‌ها سه‌رنجی ته‌واوی خۆی ئاراسته‌ی به‌رهه‌مه‌كانی فه‌یله‌سوف دیكارت كردبوو، كه دواتر بیرۆكه‌كانی له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و فه‌لسه‌فانه بۆ وێنه‌كێشان دانا.
دالی دوای ئاشنابوونی به‌نووسراوه‌كانی نیچه و خوێندنه‌وه‌ی كتێبی "به‌م شێوه‌یه زاراتوستری"ی ته‌واو كرد، سمێڵی گه‌وره كرد و كه‌وته ژێر كاریگه‌ری نیچه حه‌زیده‌كرد سمێڵی وه‌ك سمێڵی نیچه بێت، بۆیه دوولاسمێڵی باریكی درێژی ھێشته‌وه و تا كۆتایی ژیانی ئه‌م شێوه‌ی پاراست.
دالی له‌ساڵی 1926 ده‌ستی كرد به‌ڕێكخستنی كۆبوونه‌وه دهورهییهكانی له‌گه‌ڵ نیگاركێشه سوریالیسته‌كان، وه‌ك لویس ئاراگۆن و ئاندرێ بریتۆن، كه به‌شدارییان كرد له پێشخستنی شێوازه‌كه‌ی و تێپه‌ڕاندنی به‌ره‌و پێشكهوتنێ له‌سه‌ر هه‌موویان.
له كۆتایی بیسته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا، دالی ده‌ستی كرد به‌گرنگیدان به نووسینه‌كانی سیگمۆند فرۆید له‌سه‌ر گرنگیی وێنه نائاگاكان و له‌م قۆناغه‌دا په‌یوه‌ندی به "سوریالیسته‌كانی پاریس"ه‌وه كرد، كه كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ری سوریالیست بوو، بۆ ئه‌وه‌ی به ڕوونی شێوازی هونه‌ری خۆی له‌و كاته‌دا په‌ره‌پێبدات ھه‌رواش ده‌رچوو و بووه ڕووگه‌یه‌كی دره‌وشاوه له سوریالیزم.
دالی له‌سییه‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا چووه نیویۆرك و له‌وێش ستایله هونه‌ریه‌كه‌ی له‌ژێر كاریگه‌ری نیگاركێشی به‌ناوبانگ رافائیلدا بوو، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست بكات به زیادكردنی ناوبانگه‌كه‌ی لهكارهكانییدا ژیانی تێوه‌گلانی جیهانی ده‌وڵه‌مه‌ند و ئه‌رستۆكراته‌كانی ئه‌و شاره‌ی ده‌خسته پێشه‌وه.
دالی له‌باره‌ی ئه‌و قۆناغه‌وه ده‌ڵێت: "چێكهكان به‌سه‌رمدا ده‌ڕژان."
دالی بۆ به‌ده‌ستهێنانی ناوبانگێكی نێوده‌وڵه‌تی په‌نای برده به‌ر شێوازی پێچاوپێچ، وه‌ك پاڵپشتیكردنی له‌ده‌سه‌ڵاتی فرانكۆ له‌ئیسپانیا و له‌سه‌رده‌می سه‌رهه‌ڵدانی حزبی نازی له ئه‌ڵمانیادا، دالی چه‌ندین تابلۆی كێشا كه هیتله‌ر له‌چه‌ند دۆخێكی سه‌یردا وێنا ده‌كات، هه‌ندێكیان ژن بوون، ئه‌مه‌ش وایكرد ئه‌ندرێ بریتۆن و هونه‌رمه‌ندانی سوریالیست بڕیارێكی به‌كۆمه‌ڵ بده‌ن.به ده‌ركردنی له بزووتنه‌وه‌ی سوریالیست، جگه له‌وه‌ی تۆمه‌تباركردنی به‌وه‌ی كه زۆر حه‌زی لهپارهیه، به‌ڵام دالی له‌وه‌ڵامدانه‌وه‌یدا دوانه‌كه‌وت و وتی: "نا‌توانیت من ده‌ربكه‌یت، چونكه سوریالیزم منم."
له‌ساڵی ١٩٤٨ دالی گه‌ڕایه‌وه كه‌ته‌لۆنیا، به‌ڵام گه‌ڕانه‌وه‌ی سروشتی نه‌بوو، به‌و پێیه‌ی به‌ره‌و ئه‌و شته ڕۆیشت كه ناوی لێنابوو "هونه‌ری كلاسیكی ئایینی"، دوای ئه‌وه كۆمه‌ڵێك تابلۆی ئایینی كێشا، وه‌ك: "مادۆنا پۆرت لێگات"، كه بریتییه له كچێك له ڕووخساری هاوسه‌ره‌كه‌ی و به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كه‌ی خاتوو (گالا).
دالی زۆرجار كاتژمێره سه‌خته‌كانی له‌قوتابخانه‌دا له‌منداڵیدا ده‌گێڕایه‌وه به گرنگیدان به دووباره به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی تابلۆی به‌ناوبانگی ژان فرانسوا میلێت له ساڵی ١٨٥٩دا به‌ناوی ئه‌نجێلۆس كێشاویه‌تی، ھه‌روه‌ھا یاده‌وه‌رییه كۆنه‌كانی فریشته‌یه‌ك له ساڵی 1933.
ژیاننامه‌ی ئه‌و نیگاركێشه به‌ناوبانگه جێگه‌ی سه‌رنجن له‌و كتێبانه‌ی كه بڵاوی كردوونه‌ته‌وه، سه‌ره‌تا به "ژیانی نهێنی سه‌لڤادۆر دالی" ده‌ستی پێكرد، دواتر "ڕۆژژمێری بلیمه‌تێك له پاریس" له ساڵی 1964، كه ئه‌مه‌ش لهیاداشتنامهكهی وه‌رگیراوه كه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و قۆناغه‌ی له... 1953تا 1963 له ژیانیدا گوزهربووه.
له‌ساڵی 1984 دالی له ژوره‌كه‌یدا له‌هه‌لومه‌رجێكی گوماناویدا به‌رووداوێك سووتێندرا له‌ناو ئه‌و قسه و باسانه‌دا كه گوایه خۆكوشتنێكه، یان ویستوویه‌تی خۆی بكوژێت، به‌ڵام نه‌مرد، له‌دوای ئه‌م رووداوه (5) ساڵی دیكه ژیاوه، تا به‌رواری 23ی 1ی 1989 كه دڵی وه‌ستا، و ژیانی به‌جێبهێشت، له‌دوای مردن و به‌جێهێشتنه‌كه‌ی میراتێكی گه‌وره‌ی پاره و كاری ھونه‌ری له‌دوا به‌جێما .
حه‌مه هاشم
بلیمه‌تی شێت .. سه‌لڤادۆر دالی
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.