Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 08:27

داوا لەخاوەنی ئەو 300 ئۆتۆمبێلە دەكرێت سەردانی سەنتەری پشكنینی 32ی پاڕك بكەن

بەمەبەستی دووبارە پشكنینەوەی ئۆتۆمبێلەكانیان لەڕۆژی شەممە كە دەكاتە(2022/7/30)
کوردستان TV
100%

بەرێوەبەرایەتی هاتۆچۆی هەولێر داوا لەخاوەنی ئەو 300 ئۆتۆمبێلە دەكات بەمەبەستی دووبارە پشكنینەوەی ئۆتۆمبێلەكانیان لەڕۆژی شەممە كەدەكاتە(2022/7/30)سەردانی سەنتەری پشكنینی 32ی پاڕك بكەن.
ئاگاداری..
سەرجەم هاووڵاتیان، بەتایبەتی خاوەنی ئەو 300ئۆتۆمبێلەی كە ناویان لەخوارەوە هاتووە كەوا پێشتر كێشەی تۆماركردنیان هەبووە ئاگاداردەكەینەوە كەوا بەمەبەستی دووبارە پشكنینەوەی ئۆتۆمبێلەكانیان لەڕۆژی شەممە كەدەكاتە(2022/7/30)ئۆتۆمبێلەكانیان ببەن بۆ سەنتەری پشكنینی (32ی پاڕك) و لەپاش ئەنجامدانی پشكنین ودەرچوون،لەڕۆژی یەكشەممە كەدەكاتە(2022/7/31)لەكاتژمێر(2)ی پاش نیوەڕۆوە،،سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بكەن بەمەبەستی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلەكانیان ،هەر هاووڵاتیەكیش دوابكەوێت و نەچێتە سەنتەری دیاریكراو دوادەخرێت بۆ كۆتایی پرۆسەی پشكنینی دووبارە.
 ب. هاتووچۆی هەولێر
2022/7/27


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.