Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 08:22

چوار رۆژە فڕۆكەیەكی عێراقی بە هۆی كێشەیەك لەتایەكەیەوە گیری خواردووە

گەشتیارێكی گیرخواردوو.. بەڕێوەبەرایەتی هێڵە ئاسمانییەكانی عێراق چوار رۆژە ناتوانن تایەی فڕۆكەیەك بگۆڕن
کوردستان TV
100%

سەرنشینە عێراقییەكان كە لە فڕۆكەخانەی كۆپنهاگن گیریان خواردبوو، توڕەیی خۆیان لە ئەنجامی نەگەڕانەوەیان بۆ عێراق دەربڕی ، بەهۆی هەڵەیەكی تەكنیكی یەكێك لە فڕۆكەكانی هێڵی ئاسمانی عێراقی.
بە گوتەی یەكێك لە سەرنشینە گیرخواردووەكان، چەند رۆژێك لەمەوبەر بلیتیان لە هێڵی ئاسمانی عێراقەوە بۆ گەڕانەوەیان بۆ وڵاتەكە بڕیوە، بەڵام هێڵی ئاسمانی عێراقی گەڕانەوەكەیان بەهۆی تێكچوونی تایەی فڕۆكەكەوە زیاتر لە جارێك دواخستووە .
ئەوەشی خستەڕوو، كە سكاڵا لەسەر وەزیری گواستنەوە و هێڵی ئاسمانی عێراق تۆمار دەكەن و داوای قەرەبوو دەكەن لە ئەنجامی ئەو زیانانەی لە ماوەی 4 رۆژی رابردوودا پێمان گەیشتووە.
گەشتیارە گیرخواردووەكە بەردەوام بوو و گوتی: بەڕێوەبەرایەتی هێڵە ئاسمانییەكانی عێراق چوار رۆژە ناتوانن تایەی فڕۆكەیەك بگۆڕن .

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.