پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 27ـی 07ـی 2022 لەژێر چاودێری وەزیری تەندروستی نەخۆشخانەیەکی 100 قەرەوێڵەیی تایبەت بە چارەسەرکردنی تووشبووانی کۆرۆنا کرایەوە.
لەژێر چاودێری د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوونی چەندین بەرپرسی دیکە و کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا، نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە چارەسەرکردنی تووشبووانی کۆرۆنا کرایەوە.
تەندروستی سلێمانی لەمبارەیەوە ئاماژەی بەوە دا کە نەخۆشخانەکە تایبەتە بە چارەسەری تووشبووانی كۆرۆنا لەسەر بوودجەی وڵاتی ئەڵمانیا دروستكراوە و 100 قەرەوێڵەیە و پێكهاتووە لە چەندین بەشی جیاجیا وەك، بەشی چاودێری چڕ و تیشك و تاقیگە و قاوشی مانەوەی نەخۆش.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.