Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 06:40

ونبوویەکی کۆڕەوەکەی 1991 بەدوای خێزانەکەی دەگەڕێ

کوردستان TV
100%

ونبوویەکی کۆڕەکەی 1991 کە خەڵکی هەرێمی کوردستانە، ئێستا لە گەیلان غەربی کوردستانی ئێرانە و بەدوای خێزانەکەی دەگەڕێ.

ئیدارەی گەرمیان لەمبارەیەوە باس لەوە دەکات کە مەعسوومە میربەگی کچێکی کوردی خەڵکی هەرێمی کوردستانە لە تەمەنی منداڵی لە کاتی کۆڕەوی ساڵی 1991 لە ئۆردوگای تەنگەی دیارە لە گەیلان غەرب لەلایەن سەربازێکی پاسگای ئەوێوە دۆزراوەتەوە.

باسی لەوەش کردووە کە ئەوکاتە ئافرەتێکی گەیلانی و پیاوێکی کرماشانی مەعسوومەیان گرتۆتە خۆیان و لە کرماشان گەورەیان کردووە، تاوەکو مەعسوومە ھاوسەرگیری نەکردووە ھیچیان پێ نەگوتووە، دواتر کە بەچیرۆکی خۆی زانیوە زۆر حاڵی خراپ بووە و چەند ساڵێکە تووشی شڵەژان و پەشۆکانی دەروونی بووە .

ئیدارەی گەرمیان لەبارەی چیرۆکی ژیانی مەعسوومەوە ئاماژەی بەوە داوە کە مەعسوومە زۆر پێویستی بەوەیە خێزانەکەی بۆ بدۆزینەوە، لە کاتی کۆڕەوەکەدا خەڵکی گەرمیان و کەرکووک و خورماتوو و شوێنی دیکەش لەو ئۆردوگایەی گەیلان غەربدا بوون، بۆیە بەرپرسیارێتی ھەموومانە بەدووای خێزانەکەیدا بگەڕێین، ھەر خێزانێک ئەو کاتە مناڵیان لێ ون بووە دەتوانرێ لە تاران لە ئاژانسی ژنەتیکی ئێران پشکنینی DNAـیان بێبەرامبەر بۆ ئەنجام بدرێ لەسەر بەڵێنی دکتۆر  تەوەلایی سەرۆکی ئاژانسەکە.

ئاماژەی بەوەش داوە کە ھەر خێزانێک ونبوویەکی ئەو کات و شوێنەیان ھەیە بۆ گەیشتن بە مەعسوومە ڕێنوێنیان دەکەین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.