حکوومەتی هەرێمی کوردستان وردەکاری ڕێکخستنەوەی شێوازی فرۆشتنی سیم کارتی مۆبایل و ئینتەرنێت دەخاتەڕوو، بڕیارە سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنانه‌ی كه سیم كارت ده‌فرۆشن و مۆڵه‌تیان نییه دابخرێن.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ھەوڵەکانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستن بۆ نه‌هێشتن و به‌كارهێنانی سیم كارتی بێ‌ناو، به مه‌به‌ستی ڕێگریكردن له دیارده‌ی خراپبه‌كارهێنانییان بەردەوامە و دوێنێ سێشەممە 26 ـی 07ـی 2022 لە وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کۆبوونەوەیەکی تایبەت لە نێوان وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن و کۆمپانیاکانی مۆبایل و ئینتەرنێت بەڕێوەچوو.
ڕاشیگەیاند: لە کۆبوونەوەکەدا کە نوێنەری فەرمانگەی میدیا و زانیار و فەرمانگەی ھەماھەنگی و بە دواداچوون و جێگری پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان ئامادەبوون لێکتێگەشتنێکی باش دروست بوو لەنێوان ھەردوولا بۆ ھەماھەنگیکردن لە نەھێشتنی دیاردەی فرۆشتنی سیمکارتی بێ‌ناو لە بازاڕەکان.
ئەوەشی خستەڕوو کە پێشتریش وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە نووسراوێکدا باسی ئاماژەی بەوەدابوو كه هه‌ر سێ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار وه‌زاره‌تی ناوخۆ، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن و فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون، جەخت لەسەر ئەو بڕیار و رێنماییانە بکەن کە بریتین لە:
1- جه‌ختكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ڕێنمایی ژماره (8)ـی ساڵی 2021 له گشت كۆمپانیاكانی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی گه‌یاندن به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی ڕێنمایی ڕێكخستنی میكانیزمه‌كانی فرۆشتنی توێژاڵی ئه‌لیكترۆنی (سیم كارت) له هه‌رێمی كوردستان له دوای 24/7/2022، كه چیتر ڕێگه نادرێت به فرشتنی سیم‌كارت له‌سه‌ر شه‌قام و شوێنه‌كانی فرۆشتنی سیم كارت له ده‌ره‌وه‌ی بریكاره فه‌رمییه‌كانیان و ئاگاداركردنه‌وه‌ی بریكاره‌كانیان بۆ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت له وه‌زاره‌تی ناوخۆ.
2- سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی بواری گه‌یاندن لیستی بریكاره فه‌رمییه‌كانی كۆمپانیاكانیان به وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن بده‌ن، هه‌روه‌ها ناونیشانیان دیاری بكرێت واته (ناونیشان، ژماره‌ی مۆبایل، ژماره‌ی بریكاریه‌تی)، هاوكات له‌گه‌ڵ ناردنی لیستی ئه‌و سیم كارتانه‌ی كه به بریكاره فه‌رمییه‌كان دراوه، دیاره پێشتریش سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته هه‌ر یه‌ك له كۆمپانیاكانی كۆڕه‌ك تیلیكۆم، ئاسیا سێڵ و زین ئه‌لعێراق بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م ڕێنماییه ئاگاداركراونه‌ته‌وه.
3- بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری پێویست به هاوكاری هه‌ر یه‌ك له وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له هۆكاره‌كانی ڕاگه‌یاندن (بیستراو و بینراو) به دووركه‌وتنه‌وه له به‌كارهێنانی سیم كارتی بێسه‌ره‌تا و تۆماركردنی سیمكارته‌كانیان له ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی تۆمار نه‌كرابن، هاوكات هۆشیاركردنه‌وه‌كه به‌و ئاراسته‌یه بێ كه سیم كارت ته‌نیا له بریكاره فه‌رمییه‌كان بكڕدرێت.
4- بریكاره سه‌ره‌كییه‌كان له ماوه‌ی یه‌ك مانگدا واته له 24/7/2022 تاوه‌كوو 23/8/2022 ده‌ست به ده‌رهێنانی مۆڵه‌ت بكه‌ن، كه پاشان له دوای 24/8/2022 ده‌ست بكرێت به داخستنی سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنانه‌ی كه سیم كارت ده‌فرۆشن و مۆڵه‌تیان نییه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامییه‌ت له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان و قایمقامییه‌ته‌كان به به‌شداری نوێنه‌رانی ئاسایش و پۆلیس و وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن و له ژێر سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی پارێزگار و سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره سه‌ربه‌خۆكانیان ئه‌ركدار ده‌بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.