خۆپێشانده‌رانی دژی كاندیدبوونی محه‌مه‌د شیاع سوودانی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گه‌یشتنه به‌رده‌م ده‌روازه‌ی ناوچه‌ی سه‌وز له ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدای پایته‌خت.
سه‌تان خۆپیشانده‌ر له‌به‌رده‌م ده‌روازه‌ی ناوچه‌ی سه‌وز دروشم و هوتاف دژی كاندیدبوونی محه‌مه‌د شیاع سوودانی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه ده‌ڵێنه‌وه.
خۆپیشاندانه‌كه دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له گۆڕه‌پانی ته‌حریری شاری به‌غدا ده‌ستی پێ كردبوو و خۆپیشانده‌ران كه‌مێك پێش ئێستا به‌پێ گه‌یشتنه به‌رده‌م ده‌روازه‌ی ناوچه‌ی سه‌وز.
ده‌یان خۆپیشانده‌ر به‌سه‌ر ده‌روازه كۆنكریتییه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وز كه‌وتوون و هه‌وڵ ده‌دن بچنه ژووره‌وه.
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی پێرێ دووشه‌م به فه‌رمی محه‌مه‌د شیاع سوودانی كاندید كرد بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.