Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 06:30

"به‌ریتانیا ئاماده‌یه‌ له‌ دانوستانه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌شداری بكات"

کوردستان TV
100%

باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عێراق له‌ میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕایگه‌یاند كه‌ وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه‌ له‌ دانوستانه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌شداری بكات.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌م کەمال محه‌مه‌د ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەکان (بەوەکالەت) پێشوازیی لە مارک بارسۆن ریچاردسۆن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و دەیڤێد هانت کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارەکەدا باڵیۆزی بەریتانیا پشتگیری لە دانوستانەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نەوت و گاز و بەردەوامبوونی کارکردنی کۆمپانیاکانی نەوت و گاز دەربڕی.

وەزیری سامانە سروشتییەکان بە شاندەکەی راگەیاند: نەوت و گازی هەریمی کوردستان بۆ دابینکردنی مووچە و پرۆژەکان و بەرهەمهێنانی کارەبا و ژێرخانی ئابووریی هەرێم بەکاردێت.

باڵیۆزی بەریتانیا ئامادەیی وڵاتەکەی بە بەشداریکردن و پاڵپشتی بۆ دانوستانەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەتایبەتی بۆ دەرکردنی یاسای نەوت و گازی فیدراڵی لە ئایندەدا نیشان دا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.