خۆپیشانده‌ران و لایه‌نگرانی سه‌در به‌شێك له به‌ربه‌سته كۆنكریتییه‌كانی ده‌روازه‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدایان به‌ردایه‌وه و چوونه نێو ناوچه‌كه و هێزه ئه‌منییه‌كانیش بۆ دوورخستنه‌وه‌یان ده‌ستیان به ته‌قه‌كردن كردووه.
كه‌مێك پێش ئێستا سه‌تان خۆپیشانده‌ر و لایه‌نگری موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در دژی كاندیكردنی محه‌مه‌د شیاع سوودانی له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق چوونه نێو ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا.
هێزه ئه‌منییه‌كانیش به مه‌به‌ستی دوورخستنه‌وه‌یان ته‌قه و گولـله‌ی فرمێسكڕێژیان به‌سه‌ر خۆپیشانده‌ران كردووه.
خۆپیشانده‌ر و لایه‌نگرانی موقته‌دا سه‌در دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له گۆڕه‌پانی ته‌حریر ده‌ستیان به خۆپیشاندان دژی كاندیكردنی محه‌مه‌د شیاع سوودانی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد و دواتریش به پێ به‌ره‌و ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا به‌ڕێ كه‌وتن.
خۆپیشانده‌ران محه‌مه‌د شیاع سوودانی به پیاوی نووری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌زانن كه موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در هێڵی سووری له‌سه‌رداناوه جارێكی تر بگه‌ڕێته‌وه نێو پڕۆسه‌ی سیاسی و پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق وه‌ربگرێته‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ڕۆژی دووشه‌می ڕابردوو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به فه‌رمی محه‌مه‌د شیاع سوودانی كاندید كرد بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.