فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق سەبارەت بە خۆپیشاندانی هاووڵاتییان لە بەغدا داوا لە خۆپیشاندەران دەکات دەستبەجێ لە ناوچەی سەوز بکشێنەوە.
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق داوا لە خۆپشاندەران دەکات کە "خۆپیشاندەران ئارام بن و موڵک و ماڵی گشتیی و تایبەت بپارێزن، هەروەها بە ڕێنمایی ئەو هێزانەی بەرپرسیارن لە پاراستنیان بەپێی پەیڕەو و یاساکان دەستبەجێ لە ناوچەی سەوز بکشێنەوە."
کازمی لە پەیامەکەی جەختیشی کردەوە کە "هێزە ئەمنییەکان پابەند دەبن بە پاراستنی دامودەزگەکانی دەوڵەت و نوێنەرایەتییە نێودەوڵەتییەکان، هەروەها ڕێگری لە هەر جۆرە کارێکی تێکدەری و پێشێلکارییەکی ئەمنی بکەن."
ئەمڕۆ چوارشەممە 27ـی 07ـی 2022 سه‌دان خۆپیشانده‌ر و لایه‌نگری موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در دژی كاندیكردنی محه‌مه‌د شیاع سوودانی له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق چوونه نێو ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.