وەزیرەکەی سەدر پەیامێکی بەپەلەی ئاراستەی خۆپیشاندەران دەکات و ڕایگەیاند، ئەگەر دەتانەوێت لە باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق بکشێنەوە، ڕێز لە بڕیارەکەیان دەگرێت.
ساڵح محەمەد عێراقی کە بە وەزیرەکەی سەدر ناسراوە لە فەیسبووکەکەی خۆی ڕایگەیاند: خۆپیشاندانەکە پەیامێکی چاکسازی جەماوەری لەخۆگرتووە، سوپاس بۆ ئێوە.
ڕاشیگەیاند: کەسانێک هەن پیلان دژی ئێوە دادەڕێژن، سەلامەتی ئێوە لە هەموو شتێک گرنگترە.
وەزیرەکەی سەدر لە پەیامەکەی دووپاتی کردۆتەوە کە ئەگەر بتانەوێت بکشێنەوە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەوا ڕێز لەم بڕیارە دەگرین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.