گرووپی سه‌رایا سه‌لام باڵی چه‌كداری ڕه‌وتی سه‌در هۆشداری دایه سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان له زیانگه‌یاندن به‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌م گه‌یشتوونه‌ته نێو ناوچه‌ی سه‌وز و باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
ته‌حسین حه‌میداوی به‌رپرسی گشتیی گرووپی سه‌رایا سه‌لام باڵی چه‌كداری ڕه‌وتی سه‌در له تویتێكدا داوای له لایه‌نه‌كان كرد به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی ئازاردانی خۆپیشانده‌ران نه‌ده‌ن.
ته‌حسین حه‌میداوی له تویته‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: جه‌ماوه‌ر له سته‌مكاران به‌هێزترن ئه‌گه‌ر له چه‌ند لقێكیش پێكهاتبن.
به‌رپرسی گشتیی گرووپی سه‌رایا سه‌لام به هاشتاگی ده‌ست له خۆپیشانده‌ران مه‌ده‌ن كۆتایی به تویته‌كه‌ی هێناوه.
خۆپیشانده‌ر و لایه‌نگرانی موقته‌دا سه‌در دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له گۆڕه‌پانی ته‌حریر ده‌ستیان به خۆپیشاندان دژی كاندیكردنی محه‌مه‌د شیاع سوودانی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد و دواتریش به پێ به‌ره‌و ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا به‌ڕێ كه‌وتن.
دواتریش خۆپیشانده‌ران چوونه نێو ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا و باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
خۆپیشانده‌ران محه‌مه‌د شیاع سوودانی به پیاوی نووری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌زانن كه موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در هێڵی سووری له‌سه‌رداناوه جارێكی تر بگه‌ڕێته‌وه نێو پڕۆسه‌ی سیاسی و پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق وه‌ربگرێته‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ڕۆژی دووشه‌می ڕابردوو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به فه‌رمی محه‌مه‌د شیاع سوودانی كاندید كرد بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.