ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در داوای له خۆپیشانده‌ران كرد ئه‌وانه‌ی هێشتا له ناوچه‌ی سه‌وز و باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ماون، بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌كانیان.
موقته‌دا سه‌در له تویتێكدا ڕایگه‌یاند "خۆشه‌ویستانی شۆڕشتی چاكسازی و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی په‌یامه‌كه‌تان گه‌یشت و ترستان گه‌یاند به گه‌نده‌ڵكاران".
ڕاشیگه‌یاند "ئیتر دوو ڕكاعه‌ت نوێژ بكه‌ن و به سه‌لامه‌تی بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌كانتان".
سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سه‌تان خۆپیشانده‌ر و لایه‌نگری ڕه‌وتی سه‌در دژی كاندیكردنی محه‌مه‌د شیاع سوودانی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه، چوونه نێو ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا و دواتریش باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
خۆپیشانده‌ران تا ئێستاش له باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا ماون و هوتاف دژی كاندیدكردنی محه‌مه‌د شیاع سوودانی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێنه‌وه.
خۆپیشانده‌ران و لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در محه‌مه‌د شیاع سوودانی به پیاوی نووری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌زانن.
پێشبینی ده‌كرێ دوای ئه‌م په‌یامه‌ی موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در، خۆپیشانده‌ران ناوچه‌ی سه‌وز و باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جێبهێڵن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.