خۆپیشانده‌ران و لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در دوای بانگه‌وازه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وته‌كه‌یان، په‌یتا په‌یتا باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدایان جێهێشت.
سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ژماره‌یه‌كی زۆر خۆپیشانده‌ر و لایه‌نگری ڕه‌وتی سه‌در دژی كاندیكردنی محه‌مه‌د شیاع سوودانی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، چوونه نێو ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا و دواتریش باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
دوای مانه‌وه‌یان بۆ ماوه‌یه‌ك، ئێستا خۆپیشانده‌ران په‌یتا په‌یتا له باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا ده‌ستیان به پاشه‌كشه كردووه.
ئه‌م پاشه‌كشه‌یه به‌هۆی تویته‌كه‌ی كه‌مێك پێش ئێستا‌ی ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌دره كه داوای له خۆپیشانده‌ران كردبوو ناوچه‌ی سه‌وز و باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جێبهێڵن و به‌سه‌لامه‌تی بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌كانیان.
موقته‌دا سه‌در له تویته‌كه‌دا ڕایگه‌یاند "خۆشه‌ویستانی شۆڕشتی چاكسازی و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی په‌یامه‌كه‌تان گه‌یشت و ترستان گه‌یاند به گه‌نده‌ڵكاران".
ڕاشیگه‌یاند "ئیتر دوو ڕكاعه‌ت نوێژ بكه‌ن و به سه‌لامه‌تی بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌كانتان".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.