Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 04:30

بەریتانیا پشتگیری بەردەوامی کارکردنی کۆمپانیاکانی نەوت و گازی بۆ هەرێمی کوردستان دەربڕی

کوردستان TV
100%

وەزیری سامانە سروشتییەکان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد، باڵیۆزی بەریتانیا پشتگیری شانشینەکەی لە بەردەوامبوونی کارکردنی کۆمپانیاکانی نەوت و گاز بۆ هەرێمی کوردستان دەربڕی.

کەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەکان بەوەکالەت پێشوازیی لە مارک بارسۆن ریچاردسۆن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و دەیڤێد هانت کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕایگەیاند: لە دیدارەکەدا باڵیۆزی بەریتانیا پشتگیریی لە دانوستانەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نەوت و گاز و بەردەوامبوونی کارکردنی کۆمپانیاکانی نەوت و گاز دەربڕی.

ڕاشیگەیاند: وەزیری سامانە سروشتییەکان بە شاندەکەی ڕاگەیاند کە نەوت و گازی هەریمی کوردستان بۆ دابینکردنی مووچە و پڕۆژەکان و بەرهەمهێنانی کارەبا و ژێرخانی ئابووریی  هەرێم  بەکاردێت.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش دا کە باڵیۆزی بەریتانیا ئامادەیی وڵاتەکەی بە بەشداریکردن و پاڵپشتی بۆ دانوستانەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، بەتایبەتی بۆ دەرکردنی یاسای نەوت و گازی فیدراڵی لەئایندەدا نیشان دا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.