نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق (یۆنامی) هه‌ڵوێستی خۆی سه‌باره‌ت به خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌می شاری به‌غدا و هه‌ڵكوتانه سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز و باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕاگه‌یاند.
یۆنامی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: خۆپیشاندانی ئاشتیانه یه‌كێكه له بنه‌ماكانی دیموكراتی، به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا خۆپیشانده‌ران ده‌بێت ڕێز له دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت بگرن و موڵكه گشتی و تایبه‌تییه‌كان بپارێزن.
ڕاشیگه‌یاند: خۆپیشاندانه‌كان ده‌بێت ئاشتیانه بێت و پابه‌ندی یاساكان بن.
سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سه‌تان خۆپیشانده‌ر و لایه‌نگری ڕه‌وتی سه‌در دژی كاندیكردنی محه‌مه‌د شیاع سوودانی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه، چوونه نێو ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا و دواتریش باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
خۆپیشانده‌ران پێیانوایه محه‌مه‌د شیاع سوودانی پیاوی نووری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسایه و ناوبراو به‌هیچ شێوه‌یه‌ك لای ئه‌وان و موقته‌دا سه‌در و به‌شی زۆری عێراقییه‌كان قبووڵكراو نییه.
كه‌مێك پێش ئێستاش خۆپیشانده‌ران و لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در دوای بانگه‌وازه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وته‌كه‌یان كه داوای لێ كردبوون به سه‌لامه‌تی بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌كانیان، په‌یتا په‌یتا له باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ناوچه‌ی سه‌وز ده‌ستیان به پاشه‌كشه كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.