وەزیری تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بیمەی تەندروستی لە وەزارەت کۆتایی ھاتووە و بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا بۆ پەسەندکردن ڕەوانەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران بکرێت.
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: یەکێک لە پلانەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە کەرتی تەندروستیدا، دروستکردنی بیمەی تەندروستییە بۆ ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان، ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بیمەی تەندروستی لە وەزارەت کۆتایی ھاتووە و دوای ئەوەی لەلایەن سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەند کرا ڕەوانەی پەرلەمان دەکرێت.
د. سامان بەرزنجی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە لە ئایندەیەکی نزیکدا وەزارەتی تەندروستی پڕۆژەیاسای بیمەی تەندروستی بۆ پەسەندکردن ڕەوانەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران دەکات، پڕۆژەکە سوودی زۆری بۆ ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان ھەیە و دوای پەسەندکردنی لەلایەن پەرلەمانەوە دەبێتە یاسا و دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.