یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م هه‌ردوو راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كانی ئۆڵه‌مپی (خوار ته‌مه‌ن 23 ساڵی) و تازه‌پێگه‌یشتووان (خوار ته‌مه‌ن 16 ساڵی)ی وڵاته‌كه‌ی دیاری كرد.
یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق ڕایگه‌یاند: رازی شنه‌یشل بۆ ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵه‌مپی عێراق دیاری كرا.
به‌مه‌ش شنه‌یشل له شوێنی میرۆسلاڤ سوكۆپ ڕأهێنه‌ری پێشووی چیكی ده‌ستبه‌كار ده‌بێت دوای ته‌واوبوونی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵه‌مپی عێراق له پاش شكسته‌كه‌یان به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵه‌مپی ئۆزبه‌كستان به لێدانی سزای یه‌كلاكه‌ره‌وه له قۆناغی چواریه‌كی كۆتای جامی ئاسیا.
كاری داهاتووی شنه‌یشل ئاماده‌كردنی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵه‌مپی عێراق ده‌بێت له یارییه‌كانی پاڵاوتنی ئاسیا بۆ گه‌یشتن به ئۆڵه‌مپیادی 2024ی پاریس.
یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق هه‌روه‌ها بڕیاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی حه‌سه‌ن كه‌مال ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی تازه‌پێگه‌یشتووانی عێراق و ستافه‌كه‌ی ده‌ركرد و له شوێنی ئه‌ویش ئه‌حمه‌د كازمی وه‌ك راهێنه‌ری نوێی هه‌ڵبژارده‌كه دیاری كرد.
كاری داهاتووی ئه‌حمه‌د كازم ئاماده‌كردنی هه‌ڵبژارده‌ی تازه‌پێگه‌یشتووانی عێراق ده‌بێت بۆ یارییه‌كانی پاڵاوتنی جامی ئاسیا كه بڕیاره له ئه‌یلوولی داهاتوو له وڵاتی عومان به‌ڕێوه بچێت.
ڕازی شنه‌یشل و ئه‌حمه‌د كازم به ڕاهێنه‌ره ناودار و ژیره‌كانی عێراق داده‌نرێن كه پێشتر ڕاهێنه‌رایه‌تی زۆرێك له یانه و تیپه‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه و هه‌ڵبژارده‌كانی عێراقیان كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.