Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 04:33

چوارچێوەی هەماهەنگی: پابەندین بە كاندیدكردنی محەمەد شیاع سوودانی

کوردستان TV
100%

دوو ئەندامی چوارچێوەی هەماهەنگی، ئێستا و پێشوو، بە حورەیان ڕاگەیاندووە، سەرەڕای خۆپیشاندانەكان، هێشتا چوارچێوەكە بە سوودانی پابەندە.چاودێرێكی سیاسی-ش دەڵێت: محەمەد شیاع سوودانی تاڕادەیەكی زۆر لەلایەن عەسائیب ئەهلی حەقەوە پشتگیری دەكرێت..
عەلی فەتلاوی، ئەندامی هاوپەیمانی فەتح بە سەرۆكایەتی هادی عامری رایگەیاند، محەمەد شیاع سوودانی "بەدڵنیاییەوە" تاكە كاندیدە بۆ چوارچێوەكە، هەروەها "چوارچێوەكە هێشتا پابەندە بە سوودانییەوە.
هاوكات عاید هیلالی كە ئێستا سیاسەتمەدارێكی سەربەخۆیە و ئەندامی پێشووی چوارچێوەكە بووە، بە حورەی راگەیاندووە، ئەگەری ئەوە هەیە خۆپیشاندانی نوێ سەرهەڵبدات، ئەگەر چوارچێوەكە پێداگری لەسەر كاندیدەكەی بكات.
هەروەها هیلالی گوتی: خۆپیشاندانەكان بۆ ماوەیەكی زۆر ناخایەنێت، چونكە ئەم خۆپیشاندانانە یەكلایەنەن.
هەروەها ئەحمەد حسێن، چاودێر و شرۆڤەكاری سیاسی،  لەبارەی كاندیدكردنی محەمەد شیاع سوودانی گوتی: سوودانی خۆی وەك كاندیدێك پیشان دەدات كە لە ئێستادا سەر بە حیزبێك نییە و تاڕادەیەكی زۆر لەلایەن عەسائیب ئەهلی حەقەوە پشتگیری دەكرێت .


دوێنێ بەسەدان خۆپیشاندەر لەدژی كاندیدكردنی محەمەد شیاع سووودانی ،بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق ، هەڵیانكوتایە سەر باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق و دواتریش لەسەر داوای موقتەدا سەدر ،خۆپیشاندەران كۆتاییان بە خۆپیشاندانەكەیان هێنا.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.