لەمیانی ئامادەكاری یانەكان بۆ ڕكابەریەكانی وەرزی داهاتوو و لە یاریەكی دۆستانەدا لە نەمسا، یانەی لیڤەرپول ڕووبەڕووی یانەی ڕێدبوڵ سالزبورگی نەمسایی بووەوە.
لەئەنجامدا تیپە نەمساییەكە بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر سەركەوتنی بەدەستهێنا، هێرشبەری نەمسایی بێنیامین سێسكۆ تاكە گۆڵی بردنەوەی ڕێدبوڵ سالزبورگی لە خولەكی سیی و یەك بەدەستهێنا، ئەم یاریە چوارەم یاری دۆستانەی ئامادەكاری لیڤەرپول بوو لەم هاوینەدا كە پێشتر لە سێ یاری دۆستانەی دیكەدا، ڕێدز بە چوار گۆڵی بێ بەرامبەر بە مانچستەریونایتد دۆڕاو دواتر بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە كریستاڵ پاڵاسی بردەوەو بە پێنج گۆڵی بێ بەرامبەریش سەركەوتنی لەبەرامبەر لایپزیگ تۆماركرد.
ئێوارەی شەممەی داهاتوو لە یاری قەڵغانی خێرخوازی یەكێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا، لیڤەرپول ڕووبەڕووی مانچستەرسیتی دەبێتەوە.
لهیارییهكی دۆستانهدا لیڤهرپول رووبهرووی مانچستهرسیتی دهبێتهوه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.