لە یاریەكی دۆستانەی ئامادەكاری دیكەدا، یانەی ئەی سیی میلان سەركەوتنێكی گەورەی بەدەستهێناو بە پێنج گۆڵی بێ بەرامبەر لە یانەی ڤۆڵفسبێرگێری نەمسایی میوانداری بردەوە، لە خولەكی سیی و نۆدا، هێرشبەری پۆرتوگالی، ڕافائێل لیاو گۆڵێكی بۆ میلان تۆماركرد، پاشان ئەنتی ڕیبیچی كڕواتی گۆڵی دووەمی میوانەكانی لە خولەكی چلویەك بەدەستهێناو گێمی یەكەم بەم ئەنجامە تەواوبوو.
لە گێمی دووەم و لە خولەكی پەنجاوحەوتدا، هێرشبەری بەڕازیلی، جونیۆر مێسیاس گۆڵی سێیەمی ڕۆسۆنێری تۆماركرد، دوای سێ خولەكی دیكەش، ناوەڕاستكاری فەڕەنسی، یاسین عەدلی گۆڵی چوارەمی تیپە ئیتاڵیەكەی بەدەستهێنا، لە خولەكی شەستوشەشیش، یاریزان ماتیۆ گابیا گۆڵی پێنجەمی تیپی میوانی تۆماركردو كۆتایی بە كەرنەڤالی گۆڵەكانی یاریەكە هێنا، ئێوارەی یەكشەممەی داهاتوو لە دوایین یاری دۆستانەی ئامادەكاری خۆی لەم هاوینەدا، ئەی سیی میلان ڕووبەڕووی مارسیلیا دەبێتەوەو لە یەكەم یاری خۆشی لە وەرزی نوێی خولی ئیتاڵیاو لە سێزدەی مانگی داهاتوو میلانی پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی خولەكە میوانداری یانهی ئودێنێزێ دەكات.
میلان سهركهوتنی بهسهر ڤۆڵفسبێرگێری نەمسایی تۆماركرد و لهبهرامبهر مارسیلیای فهڕهنسیش یاری ههیه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.